مامۆستا مه‌لا ئه‌بوبه‌كری وه‌چاخی زانای ناسراوی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان كۆچی دوایی كرد، مامۆستا خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌ر بوو، هه‌ر له‌وێ له دایك بووه‌و ده‌ستی به خوێندنی مه‌لایه‌تی كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له شاری سلێمانی به‌سه‌ر بردووه، له سلێمانی تێكه‌ڵی زۆری له‌گه‌ڵ زانایان و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵك هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی مامۆستا كه‌سێكی خاكی و هێمن و زانا‌و به ته‌قوا بوو، هه‌میشه له‌لای تێكڕای چین و توێژه‌كان به‌تایبه‌تی له‌لای زانایانی ئایینی جێگای قه‌درو رێزی تایبه‌تی بوو، مامۆستا ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی لیژنه‌ی فتوای سلێمانی بوو، دواجاریش ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا بوو، تا وه‌فاتیشی كرد له خزمه‌ت و كاره جوانه‌كانی به‌رده‌وام بوو.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆش خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای به‌ڕێزو دۆستان و قوتابیان و هاورێیانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره مامۆستا به ره‌حمه‌تی خۆی وه‌رگریت و ده‌ره‌جاتی عالی كات له به‌هه‌شتداو، سه‌بووری كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌كه‌شی بدات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یهكێای زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان 29/8/2017 |