ڕۆژى سێشەممە 2017/8/29 له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، به‌ڕێز د. عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێم؛ پێشوازیانكرد له به‌ڕێز د. مه‌حمود صدقی ئهلههبباش کەسایەتی دیاری فه‌له‌ستین و راوێژكاری كاروباری ئایینی و په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌كانی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا بارودۆخی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌ج و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان خرانه به‌رباس و له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌يه‌كدا وێڕاى به‌خێرهێنان؛ ئاماژه‌یدا به مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی كورد و فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب به‌گشتی و فاكته‌ره هاوبه‌شه‌كان و كێشه‌كانی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی داعش و پاكتاوكردنی درێژخایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی له‌لایه‌ن حكومه‌ته یهكبهدوای یه‌كه‌كانی به‌غدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه كێشه‌ی گه‌لی كورد كێشه‌ی هاوڵاتیبوونه و به‌درێژایی مێژوو چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه شه‌راكه‌ت له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌و كۆتاییه و ریفراندۆم رێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ببینه دوو دراوسێی باش و كورد به مافه ره‌واكانی خۆی بگات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی کە ھەمووان مافیان پارێزراو بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز ڕاوێژكارى سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستين؛ دڵخۆشى خۆى بهديدارو بينينى زانايان و شاندى كوردستان خسته‌ڕوو، گوتى: (مايه‌ى شانازيمه، كه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبی دانیشتووين) و رۆڵی كوردانی له فه‌له‌ستین به‌رز نرخاند‌و گوتيشى: (تا ئێستاش گه‌ڕه‌كێكی كوردنشین له شاری خه‌لیلدا هه‌یه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد بووه).
لهبهشێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا؛ ئه‌وه‌ى دوپاتكرده‌وه، كه گه‌لی فه‌له‌ستینی به‌دڵ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورده بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ھەمیشە وەک دۆست و برا سەیری گەلی کوردی ئازاى كرووهو گوتى: (ههستدهكهين كه هه‌مان موعانات و كێشه‌ی مێژوويی هاوبه‌شمان هه‌یه)، ھەروەھا زياتر گوتى: (مايه‌ى شانازيه كه گەلی کورد؛ توانیویەتی ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی خۆی پاراستووه) و لهكۆتاييشدا ھیوای سەرکەوتنی خواست لە ڕیفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلول. |