پاش چه‌ند ساڵێك نه‌خۆشى؛ دوێنێ يه‌كشه‌مه 17/9/2017 مامۆستا مه‌لا (صالح محمد فتاح) ناسراو به مامۆستا مه‌لا صالح جه‌بارى كۆچى دوايى كرد.
به‌م بۆنه‌يه‌وه، لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان پرسهنامهيهكى ئاراسته‌ده‌كات، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان
بە دڵێكى ڕ‌ازى به‌فه‌رمانى خواى گه‌وره؛ ڕۆژى يه‌كشه‌ممه 17/9/ مامۆستا مه‌لا صالح جه‌بارى، كارگێڕ و ئەندامی پێشووى لێژنەی فه‌تواى لقى چه‌مچه‌ماڵى یەکێتی زانایان کۆچی دواییکرد .
به‌م بۆنه‌يەوە؛ بە ناوی زانايانى سنووره‌كه‌مان و ستافى لقى چه‌مچه‌ماڵى زانایان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی به‌ڕيزى جه‌نابى مامۆستا‌و و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى دەکەین، مامۆستا كه‌سێكى دڵفراوان و به‌خزمه‌ت و نيشتيمانپه‌روه‌ر و خۆشه‌ويستى خه‌لكى سنوره‌كه‌مان بوو؛ له‌ده‌ستانى كه‌لێنێكى گه‌وره و داخێكى گرانه.
داواکارین لە خودای بەخشندەی میهرەبان لە مامۆستا مەلا صاڵح جه‌بارى خۆشبیت و بە بەهەشتی بەرین شادى بکات و سەبووری بە هه‌موومان ببەخشێت. (انا لله وانا اليه را‌جعون).
لقى چه‌مچه‌ماڵى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان
17/9/2017 |