دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف، له رێگای لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانه‌وه داوایان له وتاربێژانی كوردستان كرد له وتاری هه‌ینیدا باس له‌وه بكه‌ن، كه ئه‌ركی هه‌موو تاكێكه بۆ پاراستنی ئهمنو ئاسایشی كوردستان هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاكانی حكومه‌ت بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ئاگاداری هه‌ر حاڵه‌تێكی جێی گومان بیت ده‌زگاكانی ئاسایش ئاگادار نه‌كاته‌وه، دوایی هه‌ر شتێك له‌وه روو بدات ئه‌ویش تاوانبار ده‌بیت.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی خدر له هه‌ولێر له وتاری هه‌ینی به دوور‌و درێژی باسی له گرنگی پاراستنی ئاساییشی وڵات كرد، له سلێمانیش وتاربێژان هه‌موویان باسیان له ئهمنو ئاساییشی هه‌رێم كرد، له‌و باره‌وه مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دینی شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی پێی راگه‌یاندین: ئێمه هه‌موو وتاربێژانی سنووره‌كه‌مان ئاگادار كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له وتاری هه‌ینی هاوڵاتیان له‌وه وشیار بكه‌نه‌وه، له سۆرانیش وتاربێژان به هه‌مان شێوه باسیان لێوه كرد، له‌وانه مامۆستا مه‌لا مه‌لحه‌م محه‌مه‌د ساڵح پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شۆڕش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به وردی باسی له گرنگی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم كرد، له پیرمامیش مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌سیف پێی راگه‌یاندین، كه ئه‌وان هه‌موو وتاربێژانیان بۆ ئه‌وه ئاگادار كردنه‌وه، خۆشی یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به وردی باسی له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم كرد، له دهۆكو گهرمیانو پشده‌رو رانیه‌و زاخۆ‌و ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تیشك خراوه‌ته سه‌ر پاراستنی ئهمنو ئاسایش‌و هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش.
|