به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی
سڵاوی خواتان لێ بێت
به بۆنه‌ی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوەی بەڕێز و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م .
ئەمساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان هاوکاتە لەگەڵ خۆئامادەکردنی گەلی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی میژوویی کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە. وەکچۆن بە دریژایی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی هەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون، ئەمڕۆش گەلەکەتان هەمان چاوەڕوانیی لە ئێوەیە کە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی سەربەخۆیی بن و پەیامی ئازادیخوازی و ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و برەودان بەو بەها بەرزەی کە گەلەکەمان پێی ناسراوە لە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی بە خەڵکی خۆمان و هەموو جیهان بگەیەنن.
هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی، هەروەها وەک هەمیشە دژی دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن.
خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت.
مسعود بارزانی
٢١ـی٩ـی٢٠١٧ |