رۆژى پینجشه‌ممه 21/9/2017 به‌رامبه‌ر به 1/1/1439ى كۆچى، لقى چهمچهمالى یه‌كێتى زانایان؛ پێشوازى له سه‌رى ساڵى كۆچى و سالیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایان، سیمنارێكى بۆ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى مامۆستایانى ئایینى ده‌ڤه‌ره‌كه سازكرد‌و هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ ئيبراهيم به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى ئيڕشاد و توێژينه‌وه له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر حه‌مه ڕه‌شيد بابه‌ت و توێژينه‌وه‌ى تايبه‌تيان پێشكه‌شكرد
شایانى باسه؛ له‌ميانه‌ى بابه‌ت و توێژينه‌وه‌كان تيشك خرايه سه‌رباسى سه‌رى ساڵى كۆچى و په‌ند و وانه و به‌رنامه‌ڕێژى پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- و بۆ ئه‌م هه‌نگاوه به‌رز و پيرۆزه خرايه روو، پاشان باسى يادى 47 ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایان كرا، دواتر هه‌ڵوێستى يه‌كێتى زانايان بۆ سه‌ربه‌خۆيى و ڕاپرسى و ئه‌ركى زانايانى ئايينى له‌م پرسه چاره‌نوسسازه باسى لێوه‌كرا.
|