دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – ڕاگه‌ياندنى لق
له میانه‌ی مهڕاسيم و ڕێوڕه‌سمه‌كانى به‌رز ڕاگرتنى ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى زانايان؛ ڕۆژى 21/9/2017 لهبارهگاى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان، مه‌راسیمێكى پێشوازيكردن له میوانان سازكرا.
شايه‌نى باسه؛ چین و توێژه‌كانى سنوره‌كه‌و به‌رپرسانى حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌وانه جێگران و كارگێڕانى مه‌ڵبه‌ندى یانزه‌ى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و به‌رپرس و كارگێڕانى لقى بیست و دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرس و كارگێڕانى مه‌ڵبه‌ندى چوارى گه‌رمیانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باره‌گاى لقه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى لێپرسراوى لق و به‌رپرسى ناوچه‌ى كهلارو كارگێڕ‌و ئه‌ندامانى لقه‌وه به‌گه‌رمى پێشوازى كران . |