دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – ڕاگه‌ياندنى لق سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه 20/9/2017 به ئاماده‌بونى مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به‌رپرسى لێژنهناوچهكانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم له‌گه‌رمیان له‌گه‌ڵ زانایانى ئاینى سنورى گه‌رمیان كۆبونه‌وه.
شايانى باسه: لهميانه كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه زياتر له كاتژمێرێكى خاياند؛ دواپێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستانیان تاوتوێكردو هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان باسكرد‌و هه‌موولا هاورابوون له‌سه‌ر مافى خواپێدراوى گه‌لى كوردستان كه سه‌ربه‌خۆیى و سه‌رفرازى یه. |