دوای ئه‌وه‌ی له ژماره (62)ی رۆژنامه‌ی (په‌یام)ی یه‌كێتی زانایان، هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه ده‌رباره‌ی خوێندنی ئینجیل له په‌نای وانه‌ی مێژوو له یه‌كێك له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ولێر، له هه‌واڵه‌كه‌دا پشت به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌سترا بوو.
دوای ئه‌وه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه مامۆستا‌و قوتابیانی قوتابخانه‌ی ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
ئینجا راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان دووباره هه‌واڵه‌كه‌یان پشت راستكرده‌وه.
تا ئێره وه‌ك پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی كارێكی ته‌ندروست‌و پیشه‌یی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڵاوی كرده‌وه، له ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه چووه ده‌ر‌و، له كاتێكدا رونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان به ناوی منه‌وه نه‌بووه، كه‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌وقاف له‌وه چوه ده‌ره‌وه، كه بابه‌ته‌كه به پیشه‌یی بێڵێته‌وه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ئه‌ولا‌و ئه‌ولای كردووه، كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندیان به ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه نییه، هاتووه باسی له شتی شه‌خصی‌و تایبه‌تی من كردووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه، بۆ خۆ دزینه‌وه په‌نا بباته به‌ر شتی تایبه‌تی منه‌وه.
لێره‌دا من به مافی ره‌وای خۆمی ده‌زانم وه‌ڵامی خاڵ به خاڵی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و بده‌مه‌وه.
به‌ڵام له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و گیانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان‌و، پارێزگاریكردن له گیانی هه‌ماهه‌نگی‌و ته‌بایی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان، تا درز نه‌كه‌وێته نێو ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به تینه‌و، ته‌بایی نێو هه‌ردوو ده‌زگاكه بمێنێته‌وه، تا بتوانین پتر‌و باشتر خزمه‌ت به ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و مامۆستایانمان بكه‌ین.
بۆیه بڕیارماندا ئه‌و فایله دابخه‌ین.
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رپرسی راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
16/10/2010
|