لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌جیا پێشوازی له‌ شاندێكی مامۆستایانی ئاینی توركیاو، كۆمیته‌ی 1ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات .

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر :

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 14 / 10 /2010 به‌رێز مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌ باره‌گای لق پێشوازی له‌چه‌ند زانایه‌كی ئاینی كوردستانی توركیا كرد.

شاندی زانایانی ناوبراو پێكهاتبوون له‌ : شێخ عبدالباری تریاری و، شێخ محمد سیدی و، شێخ محی الدین و، شێخ محمد باقر و، شێخ محمد ئامدی، به‌ هاورێ‌ له‌گه‌ڵ به‌رٍێز مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جلال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له‌دوای به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان له‌ لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانه‌وه‌، به‌رَێز به‌رپرسی لق تیشكی خسته‌ گرنگی په‌یوه‌ندی‌و، هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان و، زانایانی كوردستانی توركیا، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی ئیسلامی پیرۆزو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ شاندی میوان، زۆر سوپاسی به‌رپرسی لق و، ستافی لقیان كرد، بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و، ئاماژه‌ شیان به‌ڕۆلی زانایانی كوردستانی عێراق كرد، له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ ئیسلام و خاك و نیشتیمان .


دواترو له‌هه‌مان رۆژدا لقه‌كه‌مان پیشوازی كرد له‌ كۆمیته‌ی 1ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد.



سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ نیاز دێگه‌یی له‌دوای به‌خێر هاتنێكی گه‌رمی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوبراوو شاندی یاوه‌ری، تیشكی خسته‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان‌و، سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومی‌و حیزبی‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ زیاتر خزمه‌ت پێشكه‌شكردنی، كۆمه‌ڵگای كوردی.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ شاندی میوان زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ ئه‌م پێشوازیه‌و، كارو چاڵاكیه‌كانی ستافی نوێی لقیان به‌ به‌رز نرخاند.