ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه؛ 12/10/2017 به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر كه‌نعان به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ و شاندێكى ياوه‌رى، كه پێكهاتبوو له ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕاوێژكارانى وه‌قفى ناوبراو؛ سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانيان كرد و به گه‌رمى له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زنايانى ئاينى ئيسلامى كورستان پێشوازيان لێكرا.
ئه‌مه‌و له ديدارى نێوانياندا، بارودۆخى ئيستاى كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى و پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى خرايه به‌رباس و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كورد كرايه‌وه، كه له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، ده‌يه‌وێت كێشه‌كان به زمانى گفتوگۆ چاره‌بكات.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه به‌ڕێز به‌ڕيوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ؛ سوپاسى خه‌ڵكى كوردستانى كرد، له به‌هاناوه‌هاتنى ئاواره‌كانى موسڵ و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى يه‌كێتى زانايان و وه‌قفى ناوبراوى به پێويست و گرنگ ناوبرد.
شايه‌نى باسه: هه‌ريه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ديداره‌كه بوون. |