ئه‌وا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان جارێكی تر هاته‌وه ...... بهمزگێنی و جه‌ژنانه‌و نیعمه‌ت و خه‌ڵاته‌وه
با دروشمه‌كانی خوا گه‌وره بن به‌لاته‌وه......هه‌ركه‌س ڕێزیان لێبگرێ تهنهائهودهیباتهوه
هه‌موو گه‌لانی جیهان جه‌ژن و بۆنه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه له‌و ڕۆژه‌دا خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن ، جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان تایبه‌ته به شتی دنیاوه وه‌ك بۆنهنیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، موسڵمانانیش خاوه‌نی دوو جه‌ژنی ئاینی سه‌ره‌كین ، ئه‌ویش جه‌ژنی قوربان وڕهمهزانه، جه‌ژنی قوربان به (ایام التشریق)وه چوار ڕۆژه به‌ڵام جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ته‌نها یه‌ك ڕۆژه،كهبۆنهی دهمكرانهوهیه له‌خواردن وشادیانهی بهجێنانی فه‌رمانی خودایه،دیاره ئه‌م جه‌ژن وخۆشیه ته‌نها بۆڕۆژوگرانه،جابۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فریای سه‌ردانه‌كانیان بكه‌ون به‌پێوه‌ری عورف كراوه به‌سێ ڕۆژلهجیاتی یه‌ك ڕۆژ، جه‌ژن له‌دایك بونێكی تازه‌یه ، جه‌ژنی له‌خوا نزیك بونه‌وه‌و سه‌ر كه‌وتنه به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتان دا، جه‌ژنی ته‌واویشمان سه‌ركه‌وتنمانه لهلهدادگای خوا له ڕۆژی قیامه‌ت وڕۆیشتن بۆ به‌هه‌شته ،خۆشی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ ڕۆژو گرانه ،هی قوربانیش بۆ حاجیانه.
ئادابی جــهژن
1 ـ پێویسته زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی دابێ پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان .
2 ـ سوننه‌ته بۆ نوێژی جه‌ژن خۆت بشــۆی .
3 ـ موسته‌حه‌به چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌ك بخۆی پێش چونت بۆ نوێژ{ پێِغهمبهر (د.خ) تاچه‌ند ده‌نكێ خورمای نه‌خواردایه نه‌ده‌چوو بۆ نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان} بخاری گێڕاویه‌تیه‌وه، به‌ڵام له قوربان دا مه‌یخۆ
4 ـ پێویسته له ڕۆژی جه‌ژندا، هه‌واڵ پرسین و ڕوو خۆشی و چااك و چۆنی گه‌ردن ئازادی و دوعای خێر كردن ڕاستگۆیانه و صادیقانه نه‌ك چوكلاته و ڕاكردن .
هاوه‌ڵان كه له‌جه‌ژندا به‌یه‌كتر ده‌گه‌یشتن ده‌یان گوت (تقبل الله منا ومنكم ) واته : خوا له ئێمه و ئێوه‌شی قبوڵ كردبێ ،له‌كاتی ته‌وقه كردن‌دا .
5 ـ له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی حه‌ڵاڵ و جوان به پێ ی توانا .
دوركه‌وتنه‌وه له‌دیارده‌ی هه‌ڵه‌و نه‌گونجاو : 1 ـ تێكه‌ڵی ژن و پیاوی نامه‌حره‌م ، به‌تایبه‌ت له شاره‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه زۆر بڵاوه، وه ته‌وقه‌كردن له‌نێوان كوڕ‌و كچی نامه‌حره‌م باخزمیشی بێ .
2 ـ گۆرانی و ڕه‌ش به‌ڵه‌ك و قومار و یاری ناو بازاڕه‌كان ، وه فه‌سادی ناو پارك و سه‌یرانگاكان ، چونكه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانن له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچی بكه‌ی دروسته ، له ڕه‌مه‌زاندا خۆی پاك كردۆته‌وه دوایی خۆی پیس ده‌كاته‌وه .
3 ـ خه‌ڵكانێ هه‌ن زۆر دڵ خۆشن به‌م جه‌ژنه ، به‌ڵام ده‌زانن بۆ؟چونكه ڕه‌مه‌زانیان له‌كۆڵ بۆته‌وه به‌داخه‌وه كه ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو بۆیه خۆشحاڵ ده‌بین كه خوا یارمه‌تی داین بۆ گرتنی و ته‌وا و كردنی مانگی ڕه‌مه‌زان .
4 ـ گران فرۆشی وگران كردنی نرخی كاڵا و خوارده‌مه‌نی كهلهویژدان ده‌رچوه. 5 ـ تره‌قه‌ی مناڵان و به‌ره‌ڵا كردنیان بۆ كاری ناشایستهونهگونجاو، جاران ته‌قه‌ی گه‌وره‌كان بوو ئێستا هی مناڵان .
6 ـ دوركه‌وتنه‌وه له نۆجه‌ژنه و سه‌رقه‌بران و تازه‌كردنه‌وه‌ی ته‌عزیه .........
7ـ به‌داخه‌وه هه‌ندێ له كه‌ناڵ و میدیاكان جه‌ژنه‌كان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ شه‌رعی و خراپه‌كاری پیرۆز ده‌كه‌ن!كهدورن له نه‌ریت ویاسا ی كوردایه‌تی وئیسلامه‌تی!ته‌نها خزمه‌تكردنی بێگانه‌یه!
به‌كورتی : پێویسته سه‌ردان و یه‌كتر بینین و چاك كردنه‌وه‌ی دڵهعاجزهكان و پابه‌ند بون به ڕه‌وشت و نه‌ریته ئیسلامیه‌كان ، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵی هه‌تیوان و شه‌هیدان و هه‌ژاران ، له‌م ڕۆژه‌دا به‌دوێنێ دا بچینه‌وه ئه‌م ڕۆو سبه‌یمان ڕوسوكهی ، بازاڕی خزمایه‌تی و برایه‌تی و ئازایه‌تی و لێبوردن گهرمتركهین . ئه‌ی خوا په‌رستانی مانگی ڕه‌مه‌زان ، دوای ئه‌وه‌ی خۆتان پاكرده‌وه جارێكی تر مه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوناهو تاوان ، دوربكه‌ونه‌وه له گوێڕایه‌ڵی نه‌فس و شه‌یتان ، ئه‌و باره جوانه تێك مه‌ده‌ن وامه‌زانن كه ڕه‌مه‌زان ته‌وا بوو ئیتر دینداری و ته‌قواش ته‌واو ، به‌نده‌ی خوابن نه‌ك به‌نده‌ی ڕه‌مه‌زان ! ئه‌ینا گله‌یی له ڕه‌مه‌زان مه‌كه‌ن به‌ڵكو گله‌یی له خۆتان بكه‌ن ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژی چه‌ند جار خۆت بشۆی دوای بچیته‌وه ناو پیسی وه‌كو خۆی پیس ده‌بیه‌وه ! هیوادارین كهڕێزی خۆی لێ بگرین ، چاو له ده‌ستور و مۆدیلی بێگانه نه‌كه‌ین ، به‌ئومێدی جه‌ژنی یه‌ك جاریمان له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و یارانی دا له‌به‌هه‌شت دا ، خوات له‌گه‌ڵ مانگی ڕه‌مه‌زان ...خوات له‌گه‌ڵ پارشێو و به‌ربانگ ...الوداع .. الوداع .. یا شهر رمضان الوداع. |