هه‌واڵ‌و چاڵاكیه‌كانی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان


راگه‌یاندنی لقی رانیه‌
شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13 ی 10\2010 به‌میوانداری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان خدر، كارگێڕی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، له‌ته‌له‌فزیۆنی راپه‌رین كه‌ كه‌ناڵێكی لۆكاڵی ناوچه‌كه‌یه‌، به‌رنامه‌ی (ژیار) له‌سه‌ر ته‌وه‌ری (مافی ژنان له‌ ئیسلامدا) پێشكه‌شكرا.

شایانی باسه‌ به‌رنامه‌كه‌، به‌ به‌شداری‌و تێبینی‌و پرسیاری بینه‌رانه‌وه‌، به‌شێوازێكی هاوچه‌رخیانه‌ تاوتوێ‌ كرا



لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ژنان ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی رانیه‌
رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12\10\2010 شاندێكی ئۆفیسی رانیه‌ی سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ژنان سه‌ردانی لقه‌كه‌مانی كردو، له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، چه‌ندین پرسیارو ته‌وه‌ر وروژێنران كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ توێژی ئافره‌تانه‌وه‌،له‌ كۆتاییشدا به‌رپرسی ئۆفیس به‌ڕێز (كه‌لسوم موڕاد) به‌ناوی هه‌موویانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی‌و سوپاسی بۆ هاوكاری‌و ئامۆژگاریه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ده‌ربڕی.