ساڵانه له 12ى مانگى رهبيعولئهوهل و له پێشوازى يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- له‌سه‌رتاسه‌رى جيهانى ئيسلامى، ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود و مه‌ڕاسيمى تايبه‌ت و به‌خشينه‌وه‌ى شيرينى و سازدانى ئاهه‌نگى خۆشى و خوێندنه‌وه‌ى شيعر و په‌خشان بهڕيوهدهچێت و له‌لايه‌ن زۆرينه‌ى دهوڵهتانيشهوه ده‌كرێته پشووى فه‌رمى.
جياوازتر له‌ساڵانى ڕابردوو؛ به گوێره‌ى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن، لهشانشينى سعوديه بڕيادراوه، كه ئه‌مساڵ 3 رۆژ مۆڵه‌تى فه‌رمى بدرێته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت و ئه‌م پشوه‌ش له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه به‌روارى 30/11/2017 به‌رامبه‌ر به 12/ربيع الاول/1439 ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژى شه‌ممه‌ش كۆتايى دێت.
شايانى باسه؛ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى يادكردنهوهو به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ولود به فه‌رمى، وه‌ك نه‌ريتێكى موسڵمانانه‌و ڕێزلێنان له‌پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزيكه‌ى 800 ساڵ پێش ئێستا و سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (مزهفهرهددين كهوكهبهرى) حاكمى شارى هه‌ولێر، زاواى سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددينى ئه‌يوبى –خوا لێيان ڕ‌ازى بێت- .
|