ڕۆژى چوارشه‌ممه 29/11/2017 مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) ، دواى 4 مانگ له‌نه‌خۆشى له ته‌مه‌نى 77 ساڵى له كه‌ورگۆسك؛ كۆچى دواييكرد.
شايه‌نى باسه؛ مامۆستا ملا سلیم ابراهیم احمد سالی 1940 لە گوندی شیوەرەشی سەربەقەزای خەبات و پارێزگای هەولێر لەدایک بووە و هەرلەتەمەنی مندالی دەچێتە حوجرەی فەقێیان بۆ مەبەستی خوێندنی زانستی شەرعی سالی1964 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و دەبێت بە پێشنوێژ‌و وتارخوێنی گوندی کەورگۆسک و دواتر بۆ ماوەی 4 سال دەچێته گوندی مام خالان، سالانی 1970هەتا 1974 لەم گوندە وەک پێشنوێژ و وتار خوێن بەردەوام دەبێت، دواتر دەگەرێتەوە کەورگۆسک و تا كاتى خانه‌نشينبوونى له سالی 2014 و ته‌مه‌نى خۆى لە نێو زانستی شەرعی و خزمه‌تكردنى مزگه‌وت و کاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك برده‌سه‌ر، تا دواجار له شەوی 29_11_2017 دلە گەورەکەی لەلێدان دەوەستێت و بۆ هەمیشە مالئاوای کرد لە مزگەوت و مینبەركرد.
به‌م بۆنه‌يەوە؛ بە ناوی لێژنەی ناوچه‌ى كه‌ورگۆسكى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی به‌ڕيزى جه‌نابى مامۆستا‌و و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى دەکەین و داواکارین لە خودای بەخشندەی میهرەبان لە مامۆستا مەڵا سه‌ليم خۆشبیت و بە بەهەشتی بەرین شادى بکات و سەبووری بە هه‌موومان ببەخشێت.
(انا لله وانا اليه را‌جعون).
لێژنەی ناوچه‌ى كه‌ورگۆسكى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان
30/11/2017 |