سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 5/12/2017 دكتۆر عه‌بدوڵا سه‌عیدی وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئاهه‌نگێكی مه‌ولودخوێندنه‌وه‌ی كرد، كه بۆ قوتابیانی دواناوه‌ندی شه‌هید مه‌لا عه‌بدوڵا په‌لپیتانی رێكخرا بوو له شاری هه‌ولێر.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد، وێڕای ده‌ستخۆشی له قوتابیان و مامۆستایان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی یادی مه‌ولود، پێی وابوو: پێویسته وانه‌و په‌ند له مه‌دلول و ماناكانی مه‌ولود وه‌ربگرین، به‌تایبه‌تی تیشكی خسته سه‌ر دوو خاڵ، یه‌كه‌میان زه‌روره‌تی گرنگیدان به زانست له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه، چونكه تاكه چه‌كی كاریگه‌ر بۆ قوتابیان زانسته، بۆیه ئامۆژگاری قوتابیانی كرد گرنگی زۆر به خوێندن بده‌ن، به‌تایبه‌تی زانسته ئالیه‌كانی وه‌ك نه‌حو سه‌رف و به‌لاغه‌و مه‌نتیق، چونكه به‌بێ ئه‌وانه ناتوانن به ته‌واوی له په‌یامی پێغه‌مبه‌ر تێبگه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی نه‌زان په‌یدابوونه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زاییان له‌م زانستانه هه‌بێت و خه‌ریكی فه‌توادانن، بۆیه ئه‌ركی قوتابیانی خوێندنگه ئیسلامیه‌كانه خۆیان به زانست شاره‌زا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی گرنگی زۆر به مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی بده‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته قوتابیانی زانسته ئیسلامیه‌كان پێویسته به هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریش په‌روه‌رده بكرێن، چونكه له پێغه‌مبه‌ره‌وه فێری خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان ده‌بین، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه یه‌كجار زه‌رووره، چونكه له په‌نای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری شیعه‌گه‌ری كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت رۆحی ئیسلامه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ریمان لێ زه‌وت بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو زانایانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامیاندا له دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هیچ سه‌نه‌دو پشتیوانێكی شه‌رعی نییه، به‌ڵكو كارێكی ته‌واو سیاسی بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه گرانتر ده‌كات تا به روونی و زانستییه‌وه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. |