دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئیمانى و پڕ خۆشه‌ویستیدا بۆ سه‌روه‌رو سه‌ردارى مرۆڤایه‌تى حه‌زره‌تى محمد المصطفى -صلى الله عليه وسلم- سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه 12/ربیع الاول/ 1439 كۆجى به‌رامبه‌ر 30/11/2017 له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كهلارو به‌ئاماده‌بوونى زانایانى ئاینى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و به‌رپرسانى ئیدارى و حزبى و رێكخراوه‌یى و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان؛ مه‌راسیمێكى شایسته‌و شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز له‌لایه‌ن مه‌لا هاشمى دوزه‌وه ده‌ستى پێكرد، پاشان وتارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى مهراسيم، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانه‌وه خوێنرایه‌وه، دواتر وتارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه‌تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیانه‌وه خوێنرایه‌وه، پاشانیش وتارێك له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس كارگێڕى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان و ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى رزگارى خوێنرایه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ى موناجات و قهصیدهو دابه‌شكردنى شیرینى كۆتایى به مه‌راسیمه‌كه هات. |