رۆژی سێشه‌ممه مێژووی رێكه‌وتی 12-10-2010 شاندێكی لقی شه‌قلاوه‌ی یهكێتنی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌رپرس و چه‌ند كارگێرێكی لق سه‌ردانی قایمقامی قه‌زای شه‌قلاوه‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه پیَِشوازیهكی گه‌رمیان لێكرا، له‌م دانیشتنه‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایان‌و، دام و ده‌زگا حكومیه‌كان كرد، شایه‌نی وتنه: له‌سه‌ر داوای شاندی لقه‌كه‌مان به‌رێز دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قایمقامی شه‌قلاوه به‌لێنی دابین كردنی به‌شێك له پێداویستیه‌كانی لقه‌كه‌مانی گرته ئه‌ستۆی خۆی، دواتر له‌هه‌مان رۆژوو مێژوودا شانده‌كه سه‌ردانی لقی 24ی سه‌فینی پ.د.ك كرد له‌لایه‌ن بهرپرسو كارگێران پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكراو، هه‌ردوولا یه‌ك را بوون له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هه‌ماهه‌نگی و ئالوگۆركردنی پرس و رای به‌رده‌وام له نێوان ده‌سه‌ڵات و زانایان‌و، له كۆتایی دانیشتنهكهیشدا به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین به‌لێنی پشتیوانی و هاوكاری دوپات كرده‌وه بۆ لقه‌كه‌مان.
رۆژی چوارشه‌ممه 13-10- 2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌رپرس و چه‌ند كارگێرێكی لق، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی نێوان لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ل دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شه‌قلاوه‌و، به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌و، ناوچه‌ی شه‌قلاوه‌ی پ.د.ك و، كۆمیته‌ی ی.ن.ك یان كرد. له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسه‌كان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، شایه‌نی ئاماژه پێدانه له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی شه‌قلاوه كاك دلشاد زیاتر باس له ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و قه‌زای شه‌قلاوه به‌تایبه‌تی كرا‌و، دوپاتی ههماههنگیو پاڵپشتی یه‌كتریان كرده‌وه.
|