ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ١٢/١٢/٢٠١٧ مامۆستا مه‌لا عبداللهى بێتواته؛ دواى ماوه‌يه‌ك له نه‌خۆشى له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد.
شايه‌نى باسه؛ مامۆستا مه‌لا عبدالله، كه‌سايه‌تى و زانايێكى ديارى شاره‌كه‌بوو؛ به درێژايى ته‌مه‌نى خۆى له خزمه‌ت مزگه‌وت و كارى بانگخوازى و کاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى خهڵكدابووه و شوێنده‌ست و خزمه‌تى دياربووه و قسه‌و گفت خۆش و شرين بوو.
به‌م بۆنه‌يەوە؛ لقى سلێمانى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان، پرسهنامهيێكى ئاڕاسته‌كردووه و هاوخه‌مى و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانەوادەی به‌ڕێزى جه‌نابى مامۆستا‌و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى دهڕبڕيوهو تيايدا هاتووه:
له‌ده‌ستدانى مامۆستا مه‌لا عبدالله؛ خه‌ساره‌ت و داخێكى گرانه و كهلێنێكه له ڕيزى مامۆستايان و زانايانى ئايينى، له خوای گه‌وره داواكارين كه له جه‌نابى مامۆستاى مه‌ڕحوم خۆشببێت و بە بەهەشتی فيرده‌وس شادى بکات و سەبووری به خانه‌واده‌و دۆستان و زانايانى ئايينى ببەخشێت.
(انا لله وانا اليه را‌جعون). |