شەوى ڕابردوو 18/12/2017 دایکی به‌ڕێز دكتۆر مه‌لا مادح مەلا محمد بەرزێوەیی کۆچی دوایی کرد و به‌م بۆنه‌يه‌وه يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاڕاسته‌ى به‌ڕێزيان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ (كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ) بەڕێز دکتۆر مه‌لا مادح ملا محمد بەرزێوەیی؛ بهخهمێكى زۆره‌وه دوێنێ شه‌و هه‌واڵى كۆچى دوايى دايكى به‌رێزتانمان پێگه‌يشت، بەناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جه‌نابتان و خانه‌واده‌ى ڕيزدارتان ده‌كه‌ين، وێڕای هاوخەمی لە خوای گەورەش تکاکارین بە رەزامەندی خۆى و بەهەشتی بەرین شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت. دايكى بهڕيزتان شايهتى چاكه و فه‌زڵى زۆرى بۆ ده‌درێ و به‌خزمه‌تكردنى حوجره و فه‌قێ و ميواندۆستى هه‌ميشه جێگه ديار و ناسراوبووه، دڵنياين كه كه‌لێنى كۆچى دايك گه‌وره‌يه، به‌ڵام هيممه‌ت و گه‌وره‌يى جه‌نابتان پاش فه‌زڵى خواى گه‌وره ده‌بێته هه‌توانى ناخۆشى و خه‌مه‌كان، دوباره داواى پشتيوانى و سێبوريتان بۆ له خواى گه‌وره ده‌خوازين. إنا لله وإنا إليه را‌جعون
يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان 19/12/2017 |