كۆتايی مانگی ره‌مه‌زان

بسم الله الرحمن الرحيم

سوپاس و ستايشی زۆر و بێ پايه‌ن بۆ زاتی په‌روه‌ردگارمان الله رب العالمين كه‌ يارمه‌تی ئێمه‌ی دا بۆ به‌رۆژوبونی مانگی ره‌مه‌زان وهيدايه‌تی ئێمه‌ی دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ئه‌نجام
دانی جۆره‌ها خواپه‌رستی و تاعه‌ت كردن ئه‌ی خودايه‌ شاهێد به شايه‌تمانی ده‌ده‌م كه‌ هه‌رتۆ ته‌نها په‌روه‌ردگاری منی تاك وته‌نيای وهاوبه‌شت نيه‌ وه‌ محمد به‌هه‌ق نێردراوی تۆيه‌ وبه‌نده‌ی تۆيه‌ گومانم نيه‌ برژێ ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و زاته‌ به‌رێزو خۆشه‌ويسته‌ كه‌ناوی پيرۆزی محمده‌ صلی الله عليه وسلم هه‌م بۆ سه‌ر يارو ياوه‌رانی كه‌ هيچ نه‌يانزانی ماندوبون چيه‌و رێگای ئازار كامه‌يه‌.

به‌رێزان خوای تعالی فه‌رمويه‌تی شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (185)البقره‌ .

به‌لێ ئا به‌م شێوه‌يه‌ وا به‌په‌له‌ شه‌وه‌كانی مانگی پيرۆزی ره‌مه‌زان مالئاوايی له‌ ئێمه‌ كرد هه‌تا دوێنێ له‌ به‌خێرهاتنی دابوين ئێستا وا مالئاوايی لێ ده‌كه‌ين نازانين ئايا سالێكی تر پێشوازيمان پێ ده‌كرێ له‌م مانگه‌ يان مردن نزيكتره‌ له‌خوا داواكارين بۆمانی بگێرێته‌وه‌ چه‌ندين سالی تر ان شاء الله ، خۆشه‌ويستان داوای لێخۆش بون له‌ خوای تعالی (استغفار) كۆتايی هه‌موو كرده‌وه‌يه‌كی چاكه‌يه‌، نوێژه‌كانمان كۆتايی پێ
دينين به‌ استغفار ، حه‌ج كۆتايی دێت به‌ استغفار، شه‌و نوێژ كۆتايی يه‌كه‌ی استغفاره‌، دانيشتنی مه‌جليسان ده‌بێ كۆتايی استغفار بێ ،

ده‌با كۆتايی مانگی ره‌مه‌زانمان استغفار بێ تاوه‌كو ببێ به‌ ده‌رمانی بێئاگايی و له‌بيرچونه‌وه‌ تاوه‌كو كه‌م ته‌رخه‌می و گوناهه‌كانمان پێ بسرينه‌وه‌ تاوه‌كو پاش ره‌مه‌زان كرده‌وه‌كانمان زياتر بێت و پاداشمان به‌رده‌وام
بێت، ئه‌گه‌ر بێتو ئێمه‌ ئه‌ورۆ مالئاوايی له‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ين نابێ ئه‌وه‌ له‌بير بكه‌ين كه‌ بروادار مالئاوايی ناكات له‌ خوا په‌رستی به‌لكهو په‌يوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل خوای خۆی پته‌و تر ده‌كات تاوه‌كو كانياوی خێرو به‌ره‌كه‌ت ووشك نه‌بێت وهه‌رده‌م لێی بخواته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وانه‌ی كه‌ واز دێنن له‌ مزگه‌وته‌كان له‌گه‌ل هاتنی يه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن به‌راستی به‌س ته‌نها له‌ ره‌مه‌زان خوا ده‌ناسن كه‌ته‌واو بو جارێكی تر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر كاری پێشوی خۆيان ، جا تاعه‌ت چ نرخێكی هه‌يه‌ كه‌ ترسان له‌خوای تێدا نه‌بێ؟ كاريگه‌ری ره‌مه‌زان كوا ئه‌گه‌ر
پاشی ره‌مه‌زان قورئان خوێندن ته‌رك بكرێ؟ نوێژی به‌ جه‌ماعه‌ت نه‌كرێ؟ حه‌رام ده‌ست پێبكرێته‌وه‌؟ كوا كاريگه‌ری ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر ده‌ست كرا به‌ ريبا خواردن؟ ئه‌گه‌ر مالی خه‌لك زه‌وت كرا؟ ئه‌گه‌ر خه‌لكی هه‌ژار
چه‌وسێندراوه‌؟ ئه‌وه‌ چۆن ره‌مه‌زانێكه‌ له‌و تاوانانه‌ی نه‌گێرێته‌وه ؟ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كارو مامه‌له‌ی پر له‌ فروفێل و حه‌رام خواردن؟ كوا كاريگه‌ری مانگی ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر پاش ره‌مه‌زان فێره‌ يارمه‌تيدانی هه‌ژارانت نه‌كات؟ ئه‌گه‌ر فێری چاكه‌و كاری ره‌وات نه‌كات؟ قسه‌يه‌كی زۆر جوانی ئيبن قيم هه‌يه‌ كه‌فه‌رمويه‌تی(( له‌ نێوان
كرده‌وه‌و دل ماوه‌يه‌ك هه‌يه‌ له‌م ماوه‌يه‌دا رێگر هه‌ن له‌سه‌ر رێگا نايه‌لێ كرده‌وه‌كان بگه‌ن به‌دل لێی ده‌سه‌نن بۆيه‌ سه‌ير ده‌كه‌ين كه‌سێك كرده‌وه‌ی يه‌كجار زۆره‌ به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌يشتۆته ناو دلی ئه‌وه‌ ده‌بينين ئه‌و كه‌سه‌ له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو كرده‌وه‌يه‌ی هه‌يه‌تی نه‌ ترسی له‌ خوا هه‌يه‌ و نه‌خۆشه‌ويستيش چونكه‌ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانی گه‌يشتبا ناو دلی ئه‌وا دۆست و دۆژمنی خوای لێك جياده‌كرده‌وه‌و روناكاتيه‌كی بۆ په‌يدا ده‌كرد)) ئه‌ی ئه‌هلی تاعه‌ت و خوا په‌رستی مه‌به‌ستی خوا له‌ واجب كردنی رۆژوو له‌سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌نيه‌ ماندو ئه‌زيه‌ت ببينين به‌لكو مه‌به‌ستی خوا بريتی يه‌ له‌ ته‌قوا دروست بون و ترسی خوا دروست بێ له‌ دله‌كانمان
بۆيه‌ فه‌رمويه‌تی:: يٰأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءامَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ
ٱلصّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ
تَتَّقُونَ [البقرة:183]،

جايه‌كێك له‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ بكرێ پاش ته‌واو بونی ره‌مه‌زان بريتی يه‌ له‌ به‌رۆژو بونی شه‌ش رۆژ له‌ مانگی شه‌وال هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رموی(((من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر)) به‌رۆژوبونی مانگی ره‌مه‌زان به‌ته‌واوی و بيروبروايه‌كی پته‌و و پاشان به‌رۆژوبونی شه‌ش رۆژ له‌مانگی شوال ئه‌وا وه‌كو به‌رۆژوبونی سالێكه‌ به‌ته‌واوی.

به‌راستی مانگی ره‌مه‌زان خێره‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌ناودلی ئێمه‌ چاندودله‌كانی خاوێن كرده‌وه‌ له‌ ژه‌نگی تاوان وكاری خراپ هه‌سته‌كانمانی بزواند نه‌فسه‌كانمانی شوشته‌وه‌ ئه‌وه‌ی سودی له‌م مانگه‌دا وه‌رگرتبێ پاشی ره‌مه‌زان باشتر ده‌بێ چونكه‌ نيشانه‌ی قبول بونی چاكه‌ كردنی چاكه‌ی تره‌ پاشی، له‌ نيشانه‌ی وه‌رنه‌گرتنی كرده‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌يه‌ بۆ سه‌ر گوناهه‌كان پاش ئه‌وه‌ی تاعه‌تی كردوه‌ ، براكه‌م ده‌با مانگی ره‌مه‌زان ببێ به‌ كليلی چاكه‌ بۆ گشت ساله‌كه‌ت و ببێ به‌ به‌رنامه‌ی ژيان بۆ هه‌مو بواره‌كانی ژيانت ، له‌ خزمه‌تكردنی دايك
وباوكت به‌رده‌وام به‌، له‌ په‌يوه‌ندی خزمايه‌تی صله‌ی ره‌حم به‌رده‌وام به‌، له‌گه‌ل دراوسێكانت به‌چاكه‌ جولانه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌، له‌سه‌ردانی دۆست و براده‌رانت به‌رده‌وام به‌، يارمه‌تی سته‌م لێكراوان بده‌، نێوانی خه‌لك چاكه‌و بيانگه‌يه‌نه‌ يه‌ك، يارمه‌تی بێ به‌ش بوان بده‌ كه‌ له‌م دونيايه‌ له‌زۆر خۆشی بێ به‌شن، دلی دل شكاوان چاك
بكه‌وه‌، خۆشی بچێنه‌ له‌ناو دلو له‌سه‌ر ده‌می لێقه‌وماو خاوه‌ن كاره‌ساته‌كان، ده‌ست پێشخه‌ری چاكه‌ به‌وپێشه‌وای گشت چاكه‌كان به‌،


خۆشه‌ويستان: ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ فێرمانی كرد جوانترين وباشترين وانه‌ی ژيان فێرمانی كرد چۆن بتوانين ركابه‌ری بكه‌ين له‌گه‌ل شه‌يتان و كاره‌ ناره‌واكانی ، چۆن بتوانين نه‌فسی پيس بخه‌ينه‌ ژێر قاچه‌كانمان ؟چۆن
بتوانين يه‌ك پۆل راوه‌ستين و يه‌ك ريز بين وه‌كو يه‌ك لاشه‌ وابين؟

ئاگاداربه‌ پاش ره‌مه‌زان به‌ پێچه‌وانه‌ نه‌گه‌رێيته‌وه‌ ، مانگی ره‌مه‌زان دلی هه‌موانی هه‌ژاند، مانگی ره‌مه‌زان زمانه‌كانمانی پركرد له‌ ته‌سبيحات و زيكری خوا وپارانه‌وه‌ وچاوه‌كانمانی پركرد له‌ فرمێسكی
ترسان له‌خواو خۆشه‌ويستی خوا، ده‌با به‌رده‌وام بين له‌سه‌ر ئه‌م رێگا پيرۆزه‌ با دوربين له‌ خۆ به‌گه‌وره‌ زانين وخۆهه‌لكێشان ، باده‌سته‌كانمان والاو كراوه‌بێ بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن رۆژێك له‌رۆژان به‌خۆشی و سه‌ربه‌رزی ژيان به‌سه‌ر ببه‌ن.

به‌رێزان كه‌سی رۆژوه‌وان دوكه‌يف خۆشی هه‌يه‌:يه‌كيان له‌وكاته‌ی به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌ زۆر دل خۆشه‌، وئه‌وه‌ی تريان له‌و كاته‌ی ده‌گات به‌ ليقای خوا به‌سه‌ربه‌رزی ،ئه‌مه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر تاعه‌ته‌كانی حۆشيه‌كه‌ش له‌وه‌دايه‌ كه‌ خوا بۆی ئاماده‌ كردوه پاداشی وا نه‌چاو بينيويه‌تی ونه‌گوێ بيستويه‌تی كُلُواْ وَٱشْرَبُواْ
هَنِيئَاً بِمَا أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ [الحاقة:24]،بخۆن وبخۆنه‌وه‌ له‌ به‌هه‌شت به‌هۆی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له‌
دونيا به‌ رۆژوگرتن و عيباده‌ت به‌سه‌رتان بردبوو. وه‌ بانگ ده‌كرێن((]،
تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيّاً
[مريم:63]،ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌يه‌ بۆ به‌نده‌كانمان داناوه‌ كه‌ ته‌قواكارن خوای په‌روه‌ردگار رۆژی هه‌موانی وه‌رگرتبێ وه‌ له‌خوا داواكارين ته‌وفيقمان بدات بۆ به‌رده‌وام بون له‌پاشی ره‌مه‌زان ان شاء الله تعالی.
والسلام عليكم ورحمه‌ الله وبركاته.