دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسا تایبه‌ت به لێبووردنی گشتی ده‌ركرد، كۆمه‌ڵێك لایه‌نی جیاكردۆته‌وه، كه ئه‌وانه لێووردنهكه نایانگرێته‌وه، له ماده‌ی نۆدا هاتووه: لێبووردنی گشتی ئه‌م تاوانانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه. ئینجا له بڕگه‌ی چوارده‌هه‌مدا هاتووه: كوشتنی زانایانی ئایینی و رۆژنامه‌ڤانان به ئه‌نقه‌ستی.
شایانی باسه ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كۆمه‌ڵێك مه‌لاو زانایانی ئایینی به ده‌ستی خوێناوی تیرۆر‌و شه‌هید كران، كه هیچ تاوانێكیان نه‌بوو، هه‌ندێكیان به مه‌رامی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێكدانه‌وه‌یان بۆ دهكراو، بكوژه‌كانیش ده‌ستگیركران، كه فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ هه‌ندێكیان ده‌رچوو، هه‌ندێك مامۆستای ئایینیش رفێندراون و تاكو ئێستا سۆراخیان نییه. |