مه‌لارسول سیتكانی: ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 12/10/2010 سێشه‌ممه، لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ربه‌لقه‌كه‌مان به‌ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی لێژنه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی بڕیاری حه‌ڵال بوونی (سلفه‌ی عه‌قار) له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، زانایانی لق وێڕای ده‌ڕبڕینی خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره بۆ رونكردنه‌وه‌و حاڵی كردنی هاوڵاتیان له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندبڕیارێكیان ده‌ركرد:
1- كۆپی كردنی ده‌قی بڕیاری فه‌توای لێژنه‌ی باڵا‌و، هاوپێچ له‌گه‌ڵ بڕیاڕی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌ورێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌لقه‌كه‌مان.
2- ناردنی وێنه‌یه‌ك له‌كۆپیه‌كه بۆسه‌رجه‌م دام وده‌زگاحیزبی وحكومیه‌كانی هه‌رچوارقه‌زای ( سۆران، مێرگه‌سوور، وره‌واندز، چۆمان)
3- دابه‌شكردنی وێنه‌یه‌ك له‌كۆپیه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایانی ئاینی سنووری لقه‌كه‌مان.
4- له‌به‌رواری ده‌رچوونی بڕیاری یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان سه‌باره‌ت به (سلفه‌ی عه‌قار)، بۆ هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی نیه له‌خۆیه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی فه‌توای لێژنه‌ی باڵا فه‌توا بدات‌و، خه‌ڵكی توشی دوودڵی بكات.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هیوایان خواست كه‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی كوردستان وده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پابه‌ندی ڕێنمایی‌و، بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، مه‌كته‌بی ته‌نفییزی یه‌كێتی زانایان بن له‌پێناوخزمه‌تكرنی هاوڵاتیانی كوردستان.
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری مه‌ڕاسیمێكی سه‌ربازی ده‌كات
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 12/10/2010 شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوون له‌كارگێرو، ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان، به‌شداری كرد له‌كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێی (لیوای دووی پاسه‌وانی سنوور) كه له‌سه‌ر رێگای سۆران-ره‌واندوز، به‌شێوه‌و دیزاینێكی تازه‌و، سه‌رده‌میانه بۆخزمه‌تكردن‌و، پاراستنی سنوره‌كان دروستكراوه.
شایانی باسه له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا، شاندو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م رێكخراو‌و، ده‌زگا حكومی‌و مه‌ده‌نیه‌كان ئاماده‌بوون‌و، به شكۆوه ئه‌م باره‌گا سه‌ربازیه‌ی ناوچه‌كه كرایه‌وه.
|