لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر به‌رده‌وامه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعیه‌كانی هاولاتیان، كه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستن به شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌و به‌دواداچوونی بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان، له هه‌مان كاتدا ده‌رگاشیان به رووی هاووڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان لێژنه‌ی فه‌توای فه‌رعی هه‌ن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه، كه له خودی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، وێڕای لێژنه‌ی باڵای فه‌توا، فه‌توایه‌كی فه‌رعیش له ناو لقی هه‌ولێری زانایان هه‌یه له مزگه‌وتی صه‌واف.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له ساڵی 2017 كۆمه‌ڵه پرسێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌نگه‌شه كرد، دواتر بڵاوكرانه‌وه، كه ساڵانه له دووتوێی كتێبێك چاپ و بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه به‌شی ولامدانه‌وه‌ی پرسیار وه‌لامه شه‌رعیه‌كان له لێژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه وه‌ڵامی پرسیاری راسته‌وخۆی هاوڵاتیانیش ده‌ده‌نه‌وه، كه جگه له بابه‌ته گشتی و سه‌ره‌كیه‌كان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئاماری سه‌رجه‌م كێشه‌و پرسیار‌و ئاریشانهن كه هاوڵاتیان راسته‌وخۆ له لێژنه‌ی فه‌توایان كردووه، له 1/1/2017 تاكو 1/1/2018، به‌م شیوه‌یه‌یه:
ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی هاوڵاتیان بۆ لێژنه‌ی فه‌توای بالا (2041) هاولاتی سه‌ردانیان كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاریان كردووه كه پێكهاتبوو له‌م پرسیارانه:
1 - بابه‌تی باری كه‌سی ( ته‌ڵاق و میرات و سوێندخواردن )/ 456 پرسیار
2 - بابه‌تی صلح (ئاشته‌وایی) 29 پرسیار
3- فیقهی عبادات ( نوێژ ، رۆژی ، زه‌كات، حه‌ج ) 210 پرسیار
4 – فیقهی ئافره‌ت 96 پرسیار
5 - بابه‌تی جۆراو جۆر وه‌كو قیست، بانك، فرۆشتنی كه‌ل و په‌ل، ئافره‌ت، كاركردن له‌گه‌ل ناموسلمانهكانهكان، كرین و فرۆشتنی به ئه‌نته‌رنیت. 498 پرسیار
شایه‌نی باسه ولامدانه‌وه‌ی پرسیار شه‌رعیه‌كان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی ناسراوی شاری هه‌ولێر پێكدێت كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستانن و شاره‌زایه‌كی ته‌واویان له فیقهی ئیسلامی‌دا هه‌یه ..... |