سایتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌كان www.farheng.com كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی كار ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری 16/10/2010 له ژێر دروشمی (جیهان لێره‌وه ببینه) به‌ڕه‌سمی كه‌وته‌كار.
سایتی فه‌رهه‌نگی هه‌واڵه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و مه‌به‌ست لێی خزمه‌ت كردنه به خوێنه‌ران و ڕاگه‌یاندنی كوردی، هه‌روه‌ها ئاسان كاری ته‌واو ده‌كات له پێناو ئاشنا كردنی سه‌رچاوه هه‌واڵه كوردیه‌كان به خوێنه‌رانی كورد .
سایتی فه‌رهه‌نگ ڕۆژانه به به‌رده‌وامی ته‌نها سه‌ردێڕی گرنگترین هه‌واڵه كوردستانیه‌كان و عێراقی و جیهانی و وه‌زرشی یه‌كان له‌سایته كوردیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت و له ڕێ یه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و سایتانه بكات كه هه‌واڵه‌كانیان له فه‌رهه‌نگدا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كاندا چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر پێش كه‌ش ده‌كرێت، له‌وانه: وێنه هه‌واڵ و ڕێبه‌ری سایته‌كان، كه‌ش و هه‌وا و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر كه له داهاتوودا زیاد ده‌كرێن.
جێی ئاماژه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جاره له كوردستان سایتێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌وێته كار و خوێنه‌ران ماندو نه‌بن له‌گه‌ڕان به‌دوای گرنگترین هه‌واڵه‌كاندا و ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سایته كوردیه‌كان بكه‌ن . |