ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/2/2018 له شارى هه‌ولێر، بەرێز ماموستا مه‌لا عبدالكريم، ناسراو به ملا عبدالكريمي أحمد يعقوبي كۆچى دوايى كرد و له مهڕاسيمێكدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مامۆستا شێخ نياز دێگهيى به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان و به‌ڕێزان كارگێرانى لق و دۆستان و خزمان و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو؛ ته‌رمى جه‌نابى مامۆستا به‌خاكسپێردرا.
هه‌ربه‌م بۆنه‌يه‌وه، له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان؛ پرسهنامهيهكى ئاڕاسته‌كرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى ماموستا مه‌لا عبدالكريم أحمد يعقوبي و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و خۆشه‌ويستانى ده‌كه‌ين، ببۆنهى كۆچى دوايى به‌ڕێزيان و وێڕای هاوخەمی، لە خوای گەورەش تکاکارین كه بە رەزامەندی خۆى و بە به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.
كه‌سايه‌تى خوا لێخۆش‌بوو به‌خزمه‌تكردن و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌ميشه دياربووه،، خۆشه‌ويستى ناو تێكراى خه‌ڵكيش بوو، بۆيه دڵنياين كه داخ و كه‌لێنى كۆچى به‌رێزيان گه‌وره‌يه، خواى گه‌وره سێبورى ئێمه و هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات .
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
7/2/2018 |