ڕۆژى شه‌ممه 17/2/2018 كاتژمێر 9:30ى پێش نيوه‌ڕۆ، لە هۆڵی دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی، كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى، له كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، به هه‌ماهه‌نگى و سه‌رپه‌رشتى هه‌ريه‌ك له: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ڕێکخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه ژيانى ئاشتيانه و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانى زانکۆی سلێمانی؛ پانێڵێك به ناونيشانى ( بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) دا، به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى زانايانى ئاينى و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆ و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسان؛ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى پانێله‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ى قوڕئانى پيرۆز ده‌ستيپێكرد، پاشان به‌ناوى هه‌ريه‌ك له رێكخراوى ئاڵاى سپى و كۆلێژى زانسته ئيسلاميه‌كان، وته‌يه‌ك له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالفتاح حسێن بههێى سه‌رۆكى رێكخراوى ناوبراو خوێنرايه‌وه، دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕيز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان وته‌يه‌ك پێشكه‌شكرا و تيايدا باسى له مه‌ترسيه‌كانى به‌كارهێنانى ئايين بۆ يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى ململانێى سياسى كرده‌وه‌و جه‌ختى كرده‌وه، كه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نێت.
شايه‌نى باسه: ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له پانێلى ناوبراو پێشكه‌شكران بريتى بوون له‌م ناونيشانانه: (هه‌ڵوێستى هزرى ئيسلامى له‌مه‌ڕ ململانێ و كێشه ئاينيهكاندا) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر سه‌باح به‌رزنجى و (ناوكرۆكى جه‌نگ و ململانێ له عه‌فرين) له‌لايه‌ن دكتۆر ئومێد ڕه‌فيق فه‌تاح و (به‌كارهێنانى ئايين بۆ بهرژهوهنديهسياسيهكان له فيقهى ئيسلاميدا) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد پێنجوێنى و (ئايين و ململانێ سياسيه‌كان له ياساو په‌يماننامه نێو دهوڵهتيهكاندا) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر سيروان حامد و (سوڕه‌تى الفتح ده‌سته‌واژه‌و ناوه‌رۆك و هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى) له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر ناصح ئارهزوورى و پاشان ده‌رگاى گفتوگۆ‌و پرسيار و وه‌ڵام به ڕووى ئاماده‌بواندا كرايه‌وه، دواتريش ڕاسپارده‌ى كۆتايى پانێل پێشكه‌شكرا. |