ئیواره‌ی رۆژی 16/10/2010 له ناو مزگه‌وتی صه‌واف به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی لقی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین كه‌نالی ته‌له‌فزیۆنی و رادیو رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی مه‌راسیمی سه‌یركردنی مانگ و هه‌ساره‌ی موشته‌ری(Jupiter) یانكرد له‌سه‌ر ئامیری ته‌لسكۆب( جۆری مید L 2000 قه‌باره 8 ئینج) كه كۆمه‌ڵه‌ی ئاره‌زومه‌ندانی فه‌له‌كناسی كوردستان و رێكخراوه‌ی فه‌له‌كناسانی بی سنووری نێو ده‌وله‌تی به هه‌ماهه‌نگی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رێكیان خستبوو, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زانایان و وتاربیژانی كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاشنای ئه‌و بابه‌ته زانستیانه بن كه له‌م سه‌رده‌مه دا به تایبه‌تی له اعجازی علمی كه به نوسین و خویندنه‌وه شاره‌زاییان هه‌یه روونكردنه‌وه زۆرهه‌یه له سه‌ر لاپه‌ره‌كان ئینته‌رنیت به‌لام ده‌رفه‌تی عه‌مه‌لیان نه‌بوه كه له سه‌ر ئامیرێكی پێشكه‌وتوی ئاماژه پێدراو به چاوی خۆیان تێروانینی كه‌شو هه‌وای فه‌زای ئاسمان بكه‌ن له‌میانه‌ی ئه‌م پێشكه‌شكردنه گه‌لێك پرسیار و روون كردنه‌وه ئاراسته‌ی به‌رێز كاك ئه‌ژی چتۆ به‌رپرسی كۆمه‌له‌ی ئاره‌زومه‌ندانی فه‌له‌كناسی كوردستان و هاوكارانی كران كه گوزارشتیان له وه ده‌كرد كه زانیاری و به‌دواداچونی وتاربێژانی كوردستان مایه‌ی خۆشحالیه وه له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه به‌ریز به‌رپرسی كۆمه‌له خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ راگه‌یاندنی ئایینی كه چه‌ندجاریكه ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ره‌خسێنی تاكو ئه‌م بابه‌ته علمیانه كه له دونیا دا كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه وه لای ئێمه‌ش خه‌ریكه پێده‌نیته قۆناغێكی نوێوه گفت و گۆی له سه‌ربكری ئینجا مامۆستا مه‌لا نیاز به‌رپرسی یه‌كێتی زانایان و گشت مامۆستایانی ئاماده بوو سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی كۆمه‌له‌كه كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندوبونه‌یان
سلام كریم سیدان
راویژكار
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
16/10/2010
|