رۆژى سێشه‌ممه 20/2/2018 دوایی ململانێیەکی زۆر لەگەل نەخۆشی لەشاری هەولێر، مامۆستا مەلا (یاسین تەها محمد)، ناسراو به مامۆستا مه‌لا ياسين؛ کۆچی دوایی کرد.
به‌م بۆنه‌وه، له‌لايه‌ن خۆيه‌وه، مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان؛ پرسهنامهيهكى ئاڕاسته‌كرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ياسين و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و خۆشه‌ويستانى مامۆستا ده‌كه‌ين، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى به‌ڕێزيان و وێڕای هاوخەمی، لە خوای گەورەش تکاکارین كه بە رەزامەندی خۆى و بە به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.
مامۆستا؛ ساڵانێكى زۆر له مزگه‌وتى خانه‌قاى شه‌قڵاوه، به خۆبه‌خشانه پێشنوێژ و تارخوێنى كردووه و كه‌سايه‌تى خوا لێخۆش‌بوو به‌خزمه‌تكردن و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى ناوچه‌كه هه‌ميشه دياربووه و خۆشه‌ويستى هه‌مووانيش بووه و دڵنياين، كه كه‌لێنى كۆچى به‌رێزيان گه‌وره‌يه، خواى گه‌وره سێبورى ئێمه و هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات .
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
22/2/2018
|