دوێنێ چوارشه‌ممه 21/2/2018 به‌ڕێز دکتۆر جەعفەر گوانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بە توێژینەوەیەك له ژێر ناونيشانى (الامن في الخطاب الدعوي)بەشداریکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی له ژێر ناونيشانى (العمل الاسلامي والامن الاجتماعي)، كه لە شاری داماتوری سەر بە ویلایەتی یوبی لە نێجيريا، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ويلايه‌ت و گه‌وره به‌رپرسانى وڵات و زياتر له 350 ئهكاديميست و توێژه‌رانى وڵاتانى ئاسيا و ئه‌وڕوپا و ئه‌فريقيا به‌ڕيوه‌چوو.. ئەمەو له ميانهى توێژينه‌وه‌كه‌يدا، به‌ڕێزيان تیشکی خستە سەر زەروورەتی پارێزگاریکردن لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لە وتاری هەینیدا و چۆن گوتاری ئایینی دەبێتە مایەی پاراستنی ئاشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی، بۆ ئەمەش توێژینەوەکەی دابەشی چەند بەشێك کرد و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان. كۆنفڕانسى ناوبراو؛ ماوەی دوو رۆژی خایاند و له كوردستانيش هەر یەك لە بەڕێزان؛ دکتۆر ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی ئیشق و دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد راگری پەیمانگای پێگەیاندنی وتاربێژان و دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ بەشداری کۆنفرانەسەکە بوون، كه لەلایەن زانکۆی نیل و زانکۆی یوبی لە نێجیریا به فه‌رمى بانگهێشتكرابوون. شايه‌نى باسه: ههرلهميانهى كۆنفڕانسه‌كه‌دا، له‌لايه‌ن شاندى كوردستانه‌وه، تيشك خرايه سه‌ر بارودۆخ و ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ئه‌منى كوردستان و باس له مهزڵوميهتى گه‌لى كورد به گشتى كرا، كه سه‌رنجى ئاماده‌بووانى ته‌واو به‌ره‌و كوردستان ڕ‌اكێشا. |