دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه 7/3/ 2018 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان؛ سیمینارێكى تایبه‌ت به هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له دیارده‌ى خۆكوشتن به‌ڕێوه‌چوو.
شايه‌نى باسه: له‌ميانه‌ى سمينارى ناوبراو، له‌لایه‌ن زانایانى ئاینیه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌لى باس كوشتن و خۆكوشتن كرا‌و گفتوگۆى پێویست له‌باره‌ى هۆشياركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه كرا. |