ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 18/3/2018 له مهڕاسمێكى خنجيلانه‌دا، به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى حكومى و مامۆستايانى ئايينى وسه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و به‌ڕێوه‌به‌ر و كادير و كارمه‌ندانى ستافى نوێى كه‌ناڵى ZANAYAN HD په‌خشى ئاسايى كه‌ناڵى ناوبراو ده‌ستى پێكرد.
ئه‌مه‌و له وته‌يه‌كيدا به‌م بۆنه‌يه‌وه، به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ وێڕاى ده‌ستخۆشى له ستافى نوێى زانايان و هه‌وڵ و كۆششيان له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى په‌خش و شهونخونيان، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواستن و داوايكرد، كه ZANAYAN HD ببێته كه‌ناڵى هه‌مووان بێ جياوازى و دوور له لايهنگيرى، و ببێته هه‌وێنى ڕه‌سه‌نايه‌تى ئيسلامى ڕاسته‌قينه و بۆ خزمه‌تى زانايانى ئايينى كوردستان.
شايه‌نى باسه: ئێستا له‌سه‌ر په‌خشى سيسته‌مى ديجيتاڵى ناوخۆييدا، ده‌توانرێ به شێوازى HD ببنه بينه‌رى كه‌ناڵه‌كه و له بوونى هه‌ر تێبينى و پێشنيارێكيشدا؛ سه‌ردانى باره‌گاى ته‌له‌فزيۆن بكه‌ن له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، له هه‌ولێرى پايته‌خت/ 60 مه‌ترى، به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانى كوردستان. |