ڕۆژوگرتن یه‌کێکه له‌و به‌ندایه‌تیانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار پاداشتێکی زۆری بۆ دیاری کردووه، پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت [ما من عبد یصوم یوما فی سبیل الله الا باعد الله بذالك الیوم وجهه عن النار سبعین خریفا] رواه بخاری و مسلم، واته (هه‌رکه‌سێك یه‌ك ڕۆژ له پێناوی خوای گه‌وره به ڕۆژو بێت ئه‌وه خوای گه‌وره له پاداشتی ئه‌و ڕۆژه‌وه حه‌فتا ساڵ له ئاگری دۆزه‌خ ده‌یپارێزێ).
دوای ته‌واو بوونی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز‌و کۆتایی هاتنی ئه‌م مه‌ڕاسیمه به‌ندایه‌تی کردنه گه‌یشتینه مانگی (شوال) سوننه‌تێکی تری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه له‌م مانگه پێویسته ئێمه‌ی موسڵمانان له ده‌ست خۆمانی نه‌ده‌ین و زۆر به چوست و چالاکی شانمانی بده‌ینه ژێری و ته‌مبه‌ڵی نه‌که‌ین له ئه‌نجامدانیدا، ئه‌ویش بریتیه له به‌ڕۆژوبوونی شه‌ش ڕۆژ له‌م مانگی (شوال) ه دا، که هه‌ر که‌سێك ئه‌م شه‌ش ڕۆژوه بگرێت ئه‌وا ده‌بێته خاوه‌نی پاداشتێکی زۆر‌و که‌م وێنه ، با سه‌رنج له‌م موژده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) بده‌ین که ده‌فه‌رموێت [من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال کان کصیام الدهر] رواه مسلم، واته( هه‌ر که‌سێك له مانگی ڕه‌مه‌زان به رۆژو بێت له پاشان شه‌ش ڕۆژوو بگرێ له مانگی شه‌وال وه‌کو ئه‌وه وایه هه‌موو ساڵ به ڕۆژوو بووبێ).
یان لهفهرمایشتێکی تردا ده‌فه‌رمووێ [ جعل الله الحسنه بعشر أمثالها ، فشهر بعشره أشهر ، وسته أیام بعد الفطر تمام السنه ] رواۆ النسائی و أبن ماجه و أبن خزیمه و أبن حبان.
واته( واته خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر چاکه‌یه‌ك به ده جار پاداشت ده‌داته‌وه به ڕۆژووبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان به ده مانگ خێری به‌ڕۆژووبوونی هه‌یه، وه شه‌ش ڕۆژی مانگی (شه‌وال)یش هه‌ر یه‌کی به ده ڕۆژوو حسابه له پاداشتدا – ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه سه‌رتاپای ڕۆژوه‌کانی ساڵ به‌ڕۆژووبێ .
ئه‌وه‌ی که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ئه‌وه‌یه که ئه‌و شه‌ش ڕۆژووه له مانگی (شوال) دابێت موسڵمان ده‌توانێ به ڕۆژوو بێت له له ڕۆژی دووه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به ڕۆژوو بێ چونکه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز یه‌ك ڕۆژه له ئیسلامدا، به‌ڵام جه‌ژنی قوربان چوار ڕۆژه ، به‌ڵام وا جوانتره ئه‌گه‌ر میوانی هه‌بێت له جه‌ژندا به ڕۆژوو نه‌بێت ، به به‌لایه‌نی که‌م هه‌فته‌ی یه‌که‌م له مانگی شه‌وال دا دیاری بکات بۆ سه‌ردانی خزم و دۆستان و پێشوازی میوانان، شتێکی جوانیش نییه میوانت بێت و تۆش به ڕۆژوو بی، به‌ڵکو باشتر‌و خێرتره ئه‌گه‌ر میوانت هات ڕۆژووی سوننه‌ت بشکێنی به پێی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) .
له کۆتای دا ده‌ڵێم خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات ئه‌و شه‌ش ڕۆأه به‌ڕۆژوو بین له‌م مانگی(شوال) ه دا – اللهم أمین.
xairullahhasan@yahoo.com |