ڕۆژی شه‌ممه 24/3/2018 شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، كه پێكهاتبوو به‌ڕێزان دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و به‌ڕێزان زانايانى لقى سلێمانى؛ بهشداريانكرد له ئاهه‌نگێكی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانستی (الإجازة العلمیة) له مزگه‌وتى قه‌درى شارى سلێمانى.
شايه‌نى باسه؛ ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمى ناوبراو بۆ 25 مامۆستاى ئايينى به‌ڕێوه‌چوو، به بۆنه‌وه‌ى وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی (الإجازة العلمیة) له زانسته شهرعيهكان، له خزمه‌ت هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان: مامۆستا دكتۆر ئه‌حمه‌د شافيعى و مامۆستا دكتۆر عبدالله چوارتايى و مامۆستا مه‌لا مو‌سا و مامۆستا مه‌لا ئيسماعيلى دێرێ ئه‌مه‌و له‌ميانه‌ى وته‌يه‌كيدا، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ وێڕاى پيرۆزبايى له زانايانى وه‌رگرى بڕوانامه و ده‌ستخۆشى له مامۆستاى به‌خشه‌رى بڕوانامه، جه‌ختى لهپشتيوانى يه‌كێتى زانايان كرده‌وه بۆ پشتيوانى زانايانى ئايينى و كار‌و پيشه و ماندوونه‌ناسى و هه‌ڵوێست و مێژووى زانايانى ئايينى به گه‌وره‌و نرخ پێناسه‌كرد. |