یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌كات، كرێی خوێندنی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی له هه‌نگاوێكیدا هه‌ڵستا به كردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌یمانگایه‌كی ئێواران، كه ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی له خوێندن دابڕاون، تا درێژه به خوێندنیان بده‌ن، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قوتابیانی ئه‌و په‌یمانگایانه داوای ده‌كه‌ن، زۆری كرێی خوێندنه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانیان كردووه‌و، گادازنده‌ی زۆریشیان هه‌یه، چونكه بۆ هه‌ر ساڵێكی خوێندن بڕی (900.000) نۆسه‌د هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای داواكردنی روو به‌روو، رۆژی (17/10/2010) به نووسراوێكی ره‌سمی داوا له وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كرێیه كه‌م بكاته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: پێمان وایه ئه‌م بڕه پاره‌یه شان به شانی هه‌ندێ كۆلێژ‌و په‌یماگای ئێواران له كوردستان‌و عێراق زۆره، بۆیه تكامان وایه هه‌وڵ بفه‌رموون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانی ئێوارانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌تان، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كارێكی ئیجابیه‌و خزمه‌تێكی تری وه‌زاره‌ته‌كه‌تانه به زانایانی ئایینی له كوردستان.
|