ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/4/2018 به ئاماده‌بوونى شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان، كه پێكهابوو له به‌ڕێزان دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆك و ژماره‌يه‌ك له به‌ڕێزان زانايان ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، له باره‌گاى لقى ئاكرێى زانايان؛ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌چوو .
شايه‌نى باسه؛ كۆنفڕانسى ناوبراو له كه‌شێكى ئازادانه و كراوه‌دا، وه‌ك يه‌كه‌م كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقه‌كان، بۆ ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان كاره‌كانى خۆى ته‌واوكرد و ئهنجامهكهيشى بووه مايه‌ى خۆشحاڵى زانايانى ئاماده‌بوو. |