مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی 14 /10 / 2010 به‌ڕێزمامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا سه‌ید ئه‌كره‌م كه‌پرانی به‌رپرسی ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی، سه‌ردانی هه‌ردوو مامۆستای ناوداری ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل بهرحوشتریو، مامۆستا مه‌لا جمیل پهلپیتانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی پرسیاركردن له ته‌ندروستی هه‌ردوو مامۆستای ناوبراو، كه ماوه‌یه‌كه دووچاری نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه، له‌میانه‌ی دانیشتن‌و گفتوگۆكاندا، مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز دوپاتی هه‌رجۆره هاوكاری‌و، پشتگیریه‌كی كرده‌وه بۆیان، پاشان دیاریه‌كی خنجیلانه‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو مامۆستا كرد‌و، هیواشیان خواست هه‌رچی زووتره، خودای په‌روه‌ردگار شیفای به‌خێری مامۆستایان بدات، بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، خاك‌و، نیشتیمانه‌كه‌مان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، مامۆستا مه‌لا جمیلو، مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل، زۆر سوپاسی لقی هه‌ولێرو، ناوچه‌ی بهڕانهتیان كرد، بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان به نیشانه‌ی وه‌فاداری ناوبرد.
هه‌روه‌ها سه‌ر له‌ئێواره‌ی 15 /10 / 2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانی، به‌رپرسی ناوچه‌ی 1 ی هه‌ولێر، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا جمال ههرتهلیان كرد، له میانه‌ی گفتوگۆ‌و دانیشتنه‌كه‌دا، مامۆستا مه‌لا شێخ نیاز تیشكی خسته سه‌رئه‌وه‌ی، كه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، خۆیان به خزمهتكارو، خه‌مخۆری سه‌رجه‌م مامۆستایانی ده‌ڤه‌ری خۆیان ده‌زانێت به‌بێ جیاوازی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا مه‌لا جمال هه‌رته‌لی، سوپاسی لقی هه‌ولێرو ناوچه‌ی 1 ی هه‌ولێری كرد، بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و، ده‌ستخۆشیشی لێ‌كردن، كه به گڕو تینه‌وه، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن.
|