ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢٨/٤/ ٢٠١٨ مامۆستای ئاینی خۆشەویست و كه‌سايه‌تى ديار و ناسراو، مامۆستا مه‌لا خاليدى ئالانه کۆچی دوایيکرد.
ئه‌مه‌و مامۆستاى ناوبراو، ئه‌ندامى لقى سۆرانى يه‌كێتى زانايان بوو، کەسێكى كوردپه‌روه‌ر و جێپه‌نجه ديار و قسه‌خۆش بوو.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی مامۆستايانى ئاينى و دۆستان و خۆشه‌ويستانى مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بوورى هه‌موومان بدات و مامۆستاى كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُوْنَ |