دواى ئه‌وه‌ى له به‌روارى 7/4/2018 ده‌ستكرا به كۆنفڕانسه نێوخۆييهكانى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى شه‌شه‌م؛ سه‌ركه‌وتووانه له به‌روارى 5/5/2018 كۆتايى به كۆى كۆنفڕاسهكان هات، جگه له لقى كه‌ركوكى زانايان. شايانى باسه: ژماره‌ى ئه‌و مامۆستا ئايينيانهى كه خۆيان كانديدكردبوو له كۆنفڕانسى ناوبراو بۆ ئهندامبوونيان له كۆنگره، بريتى بوو له 386 كانديد بۆ 194 ئه‌ندام، هه‌روه‌ها 7 له به‌رپرسانى لقه‌كانى يه‌كێتى زانايان و 18 زانايانى ئايينى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى زانايان به شێوه‌ى مه‌ركه‌زى وه‌كو ئه‌ندامى كۆنگره دانران، كه به‌پێى په‌يڕه‌و وپڕگرامى يه‌كێتى زانايان ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامى كۆنگره، رێژه‌ى بهژداربوونى زانايانيش له‌سه‌رجه‌م لق و ناوچه‌كانيش بريتى بوو له 84،41 سه‌دا و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى پڕۆسه‌كه هات. |