دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 14/10/2010شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و، حكومه‌تی عێراق، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق، سه ردانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیان كرد‌و، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گهرمیانو، به‌رپرسی ده‌زگا حوكمی و ڕێكخراوه پیشهییو، جه‌ماوه‌رییه‌كانی گه‌رمیان له نێویاندا شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌نفالیان كرد له ناحیه‌ی ڕزگاری، پاشان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌فدی ناوبراو له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری زانایان، پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه پێویسته كه‌سانی دڵسۆز و پسپۆڕ‌و شاره‌زاو لێهاتو و به ئه‌زمون ڕبسپێررێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی كۆنگره‌كه‌و، هه‌روه‌ها پێویسته له‌و كۆنگره‌یه‌دا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی میرات و میراتگرانی ئه‌نفالكراوه‌كان بدۆزرێته‌وه.
شایانی ئاماژه پێدانه شاندی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبو له به‌ڕێزان : مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گهرمیانو، مامۆستا.مه‌لا ئیدریس ژاڵهییو، مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق. |