راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14/10/2010 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگاوی) لێپرسراوی لق‌و، ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێڕانی لق‌و،لێپرسراوو، ئه‌ندامانی ناوچه‌كان‌و، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توا، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد‌و داوای له ئاماده‌بووان كرد، كه سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنووری لقی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ئاڕاسته‌ی لقه‌كان كرابوون، ئاماژه‌ی به‌سه‌رجه‌م كاروچالاكی یه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد له ماوه‌ی ڕابردوودا كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، لقی چه‌مچه‌ماڵ به هاوكاری به‌ڕێزیان ئه‌نجامیان داوه‌و، فه‌توای لیژنه‌ی باڵا ده‌رباره‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره خوێنرایه‌وه‌و، بڕیار درا كه بگاته هه‌موو زانایانی سنووره‌كه و داوای پابه‌ندبوونیان لێ بكرێت له‌م فه‌توایه‌و، پاشان باس له كێشه‌ی نه‌بوونی باره‌گاو بیركردنه‌وه له دابین كردنی شوێنێكی گونجاو بۆ لق تاوتوێ كرا‌و، بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر درا، هه‌روه‌ها باس له وتاره‌كانی ڕۆژی هه‌ینی زانایانی سنووره‌كه كرا‌و، جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هاوكاری حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایش‌و، پۆلیس له پێناو سه‌قامگیری باری ئاسایشی ههرێمو، به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌موو بیرێكی تیرۆریستانه كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌موو موسڵمانێكه.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رپرسانی فه‌تواو، ڕاگهیاندنو، كارگێڕی‌و، ڕێكخستنی لق داواكاری‌و، ڕێنمایی خۆیان ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد‌و، ئینجا بهسهرنجو، تێبینی‌و، ڕه‌خنه‌و، پێشنیازی به‌هێزو، پێویست كۆبوونه‌وه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا‌و، پاشان كۆتایی هات به كۆبونه‌وه‌كه.
|