ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 13/6/2018 له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى، به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازیكرد لە دكتۆر جابا فيزينكى قونسوڵی هەنگاریا و شاندێكى ياوهريكرد، کە به مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و تەواوبوونی خزمەتەکەی لە هەرێمی کوردستان هاتبوو.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه به‌رێز سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان، به‌گه‌رمى پێشوازى له قونسوڵ و شاندى ناوبراو كرد‌و هه‌وڵ و كارى قونسڵى به‌رزنرخاند، به تايبه‌ت له‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى زانايان له بوارى پێكه‌وه‌ژيان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاوكارى و پشتيوانى بۆ گه‌لى كورد.
ئه‌مه‌و هه‌ر له دانيشتنه‌كه‌دا كه نزيكه‌ى كاتژمێرێكى خاياند؛ باس لە گرنگى بوونى پەیوەندى سیاسی و کەلتووری کرايهوهو جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى زیاترى پەرەیێدان و کاری زیاتر كرايه‌وه بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردو گەلی هەنگاری و کوردستانی.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه به‌ڕێز دكتۆر جابا ئه‌رك و كارى يه‌كێتى زانايانى به‌رزنرخاند و بوونى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى نێوان زانايانى ئايينى و شاند و نوێنه‌رى وڵاتان به پێويستزانى. |