دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، سێشەممە به‌رواری 3/7/2018 مامۆستا‌و كه‌سايه‌تى ناودار و ڕیشسپی ده‌ڤه‌رى ڕانيه؛ مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی کۆچی دواييكرد.
به‌م بۆنەوە، مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پرسەنایەک ئاراستەی زانایان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
وێڕای رازیبوون بەقەدەر و فه‌رمانى خواى گه‌وره، دڵ پڕ له خه‌م و حهسرهتين بۆ كۆچى دوايى کەسایەتی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی و زانا‌و خواناس؛ مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی.
لەدەستدانی مامۆستاى خوا لێخۆش‌بوو؛ خەسارەتێکی گەورەیەو کەلێنێکی دیاره لە ناوچەکە و ڕيزى سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى و هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی مەرحوم و مامۆستايانى ئايينى و دۆستانى ده‌كه‌ين و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.
انا اللە وانا الیە را‌جعون
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3/7/2018 |