به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده كه‌سایه‌تیی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئیمام جومعه‌ی پێشووی شاری مه‌هابادمان پێ گه‌ییشت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده دۆستێكی نزیكی ئێمه و، دڵسۆز و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر و خواناسی شاری مه‌هاباد بوو و له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موومان. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری مامۆستا ڕه‌شید و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری مه‌هاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ده‌كه‌م.
له‌خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌برو ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2018 |