به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه رۆژی 12-7-۲٠۱۸ زانای ناودارو كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوی كوردستانی رۆژههڵاتو ئیمام جومعه‌ی پێشوی شاری مه‌هاباد مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده كۆچی دوایی كرد.
به بۆنه‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی مه‌رحوم مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده
وێڕای رازیبوون به‌قه‌ده‌ری خوا، به په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه رۆژی 12-7-2018 هه‌واڵی زانای ناودارو كه‌سایه‌تی ئایینی‌و نهتهوهییو زانستی كوردستانی رۆژهه‌ڵات مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌مان پێگه‌یشت، ئێمه له ناخه‌وه نیگه‌ران بووین، چونكه خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكی زۆری ئایینی ئیسلام و زانسته شه‌رعیه‌كانی كردوه‌و له‌ڕووی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشه‌وه خاوه‌نی هه‌ڵوێست و دڵسۆز بووه، بۆیه له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌و به وهغهركردنی ئه‌و زاته‌ش كه‌لێنێكی تر له كاروانی زانایانی رێبه‌ری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست بوو.
لێره‌وه هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌ی مه‌رحومی مامۆستا‌و خه‌ڵكی شاری مههابادو كوردستانی رۆژههڵاتو زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین.
له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تیش به‌هه‌شتی به‌رین بێت‌و به‌ر ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی خوای گه‌وره كه‌وتبێت.
انا الله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
13-۷-۲٠۱۸ |