بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌ڵمانیا، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی فێركردنی ئه‌ڵمانی: له‌مه‌ودوا له 3 زانكۆی ئه‌و وڵاته به‌فه‌رمی خوێندنی ئیسلامی ده‌بێته به‌شێك له وانه‌و، پڕۆگرامه‌كانی خوێندنیان.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له شاری به‌رلین (ئانیتا شاڤان) وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 وه له زانكۆكانی شاره‌كانی (ئۆسنابڕوك) و (مۆنسته‌ر) و (ئێرلانجین) و (تۆبنجین) ده‌ستده‌كرێ به خوێندنی ئیسلامی‌و، هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی قوڕئان‌و، فیقهو، زانستی مهنتیقو، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌خوێنرێ، جگه له كردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی مهشقو خولی رۆشنبیری‌و زانستیانه، بۆ زانایانی ئیسلامی.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا گوتی: لیژنه‌ی زانستی زانكۆكانیش پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌و، به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له‌م بڕیاره نویێه كردووه، به‌ڵام ئێمه پێویستیمان به هاندان‌و كۆمه‌كی زانكۆ ئیسلامیه‌كان ده‌بێ، به‌تایبه‌تیش زانكۆكانی وڵاتانی سعودیه‌و، میسڕو، مالیزیا‌و، سوریا.
|