ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بسم الله الرحمن الرحیم وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا زانایانی سه‌ربه‌رزی كوردستان جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان السلام علیكم ورحمه الله سوپاس بۆ خوای گه‌وره, یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له ڕۆژانی (11و12)ی ( ذوالقعده) ی ساڵی( 1439)ی كۆچی, به‌رامبه‌ر به (24و25/7/2018) ی میلادی, له‌ژێر دروشمی ( زانست، پیشه‌یی بوون، نیشتیماندۆستی) به ئاماده‌بوونی (260) ئه‌ندام، كه نوێنه‌رایه‌تی زانایانی كوردستانیان ده‌كرد، كۆنگره‌ی شه‌شه‌می خۆی ساز كرد, له هه‌ردوو ڕۆژانی كۆنگره‌دا ئه‌ندامان ئازادانه‌و دڵسۆزانه گه‌نگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی ههنوكهییو چاره‌نوسسازی په‌یوه‌ست به زانایانی ئایینی ئیسلام‌و بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كرد, وێڕای پێداچونه‌وه به په‌یڕه‌و پڕۆگرامی یه‌كێتی زانایان, له ڕاسپاردهكاندا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی گرنگ كرایه‌وه له‌وانه: - هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه دارایی‌و ڕۆشنبیری‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی زانایان, كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به ڕه‌چاوكردنی ڕۆڵی كارای مه‌لاو سه‌ییدانی كوردستان هه‌وڵ بۆ باشتر كردنی بار‌و گوزه‌رانیان بدات, له هه‌مان كاتدا به ئه‌ركی خۆمان‌و ته‌واوی زانایانی ده‌زانین, په‌ره به توانا زانستی‌و مهعریفیهكانیان بدهنو له ئاست پێداویستی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه دا بن, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئاوڕی جدی بداته‌وه له بوژانه‌وه‌ی حوجره‌و قوتابخانه ئایینی‌و زانكۆ ئیسلامیه‌كان. - كۆنگره جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی میانڕه‌وی له فكرومومارهسهی ئاینداری له كۆمه‌ڵگای كوردی, به مه‌به‌ستی زیاتر بره‌ودان به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان. - له هه‌مان كاتدا به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فیكری تیرۆر‌و توندڕه‌وی به ئه‌ركی له پێشینه‌ی زانایان ده‌زانین, چونكه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئایین‌و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و فیكری گهنجو لاوه‌كانمان. - كۆنگره جه‌ختی له‌سه‌ر مافه یاسایی‌و دهستوریو شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، به یه‌كێك له ئامانجه ستراتیژیه‌كانی زانایان ده‌ست نیشان كرا, له‌و پێناوه‌شدا پشتگیری هه‌موو هه‌نگاوێكی دڵسۆزانه ده‌كه‌ین, هه‌ر بۆیه ڕووی ئامۆژگاری ده‌كه‌ینه كاربهدهستو حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان, كه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و دابینكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تهباییو یه‌ك ڕیزی نێوان خۆیان بپارێزان. - هه‌روه‌ها زانایان پابه‌ندبوونی ئایینی‌و ڕه‌وشتی به كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵگه ده‌زانێت, له‌و پێناوه‌شدا به ئه‌ركی خۆمان‌و گشت دڵسۆزانی ده‌زانین, كه پارێزگاری له ئایین‌و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكهنو به‌ره‌نگاری هه‌ر فیكر‌و پیلانێك ببنه‌وه, كه ده‌بێته مایه‌ی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه: ئیلحادو ئیباحیهتو بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو هه‌ر هه‌وڵێكی نامۆی تر. به‌رێزان سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی دووه‌می كۆنگره, ئه‌ندامان له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی‌و ئازادانه‌دا, ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ خولی داهاتوو هه‌ڵبژاردو كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره هێنا. لێره‌وه وێڕای پیرۆزباییمان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێ سوپاس‌و پێ‌زانین ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م میوانه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)و ئه‌ندام پهرلهمانو وه‌زیرو به‌رپرسه حیزبی‌و حكومیه‌كان‌و زانایانی ئایینی‌و شێخانی تهریقهتو پیاو ماقوڵانو جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و تێكڕای میوانه به‌رێزه‌كانی ئاماده‌بوو. هه‌روه‌ك سوپاسی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆنگره, سوپاسی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد, ڕێز‌و سوپاس بۆ ئاسایش‌و هێزه ئه‌منیه‌كان كه ئه‌و دوو ڕۆژه ماندوبون له‌گه‌ڵمان. دوا په‌یڤی كۆنگره سڵاو‌و ڕێزه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و دڵسۆزانی گهلو وڵات‌و سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان. كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كاتژمێر12ی شه‌وی25ی 7ی 2018 |