شەوى ٦-۷/۸/۲۰۱۸ له شارى هه‌ولێر، دواى ته‌مه‌نێكى پڕ له خزمه‌ت؛ مامۆستا مه‌لا صدیق عثمان ئیلنجاغی کۆچی دواییکرد.
مامۆستا لە ساڵی ۱۹۲٤ لە گوندی ئیلنجاغی سەر بەقەزای کۆیە لە دایکبووە و هەموو ژیانی لە خزمه‌تى حوجرە و مزگەوت و دەرس گوتنەوە و پێگەیاندنی فەقێ بەڕێکردووهو یەکێک بووە لە كه‌سايه‌تيه دیارەکانی عەشیرەتی شێخانی و خاوەنى پێگەى تایبەتی خۆی بوو، به به‌رده‌وامى ڕۆڵى باڵای هەبووه لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانى ناوچه‌كه‌ى.
به‌م بۆنه‌وه، به ناوى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستانه‌وه؛ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا و دۆست و خزمانى و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى ده‌كه‌ين و له خواى گه‌وره‌ش داواكارين، كه به به‌هه‌شتى فيرده‌وس شادى بكا.
انا لله وانا اليه را‌جعون |