له‌و سه‌رده‌مه دهبینینو ده‌بیستین بێ رێزی‌و بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به (قورئان)ی پیرۆز ده‌كرێت، كه‌سانێكی نه‌فس نزمی ئاژه‌ڵ ئاسا هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی قورئان دهكهنو كه‌سانێكی تر جوڕئه‌تی سوتاندنی دهكهنو هه‌ندێكی تریش قورئان پارچه پارچه دهكهنو هه‌ندێكی تریش له سندوقی سێ‌و بۆمان هاورده دهكهنو كه‌سێكیش په‌ڕی وه‌ك جغاره بهكاردێنێتو كه‌سانێكیش ته‌كان ده‌ده‌نه به‌ره خۆیان كه ده‌ستكاری قورئان بكهنو…هتد! ئیتر له‌و هه‌موو بێ ئه‌ده‌بیانه‌ی به‌رامبه‌ر به كه‌لامی (خوا)ی گه‌وره ده‌كرێت له‌پێش چاوی كامێڕاكانو دونیای راگهیاندنداو موبالات نه‌دان به دڵی ملیاران موسڵمان له جیهاندا (بێ گومان) كاریگه‌ری خهرابو سلبی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [[انا نحن نزلنا الذكر وانا له لحافظون]] واته: ئێمه قورئان مان نازل كردوه هه‌ر خۆشم پارێزگاری لێ ده‌كه‌م..
ئێمه‌ی موسڵمان موعتهقهداتو بیر‌و ڕامان زۆر به هێزه به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌س بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به (قورئان)ی پیرۆز بكات (خوا)ی گه‌وره ریسوای دونیا‌و ئاخیره‌تی دهكاتو سزا‌و تۆڵه‌ی توند‌و به ئێشی ده‌دات ئینجا زوو یا دره‌نگ كه هه‌مووی لای (خوا)ی گه‌وره زووه، وه مێژووی پێشانو ئێستاش شاهێده له‌سه‌ر ریسوابونو تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و جۆره كه‌سه بێ ئه‌ده‌بی كارانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای پرسیار‌و سه‌رنجی هه‌ندێك كه‌سی ئیمان له‌رزۆكه: ئاخۆ بۆچی (خوا)ی گه‌وره هه‌ر ئه‌وكات تۆڵه ناسهنێتهوهو موعجیزه‌ی گه‌وره‌یی (قورئان) به‌ده‌ر نایهخیو پارێزی له سوتان‌و دڕانی ناكات‌و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش ناكاته په‌ند؟
بۆ لابردنی ئه‌و دڵه ڕاوكێ یه ته‌نها (3)سێ خاڵم هێناوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌ن دڵ‌و ئه‌قڵه‌كان:
1- ئه‌گه‌ر (قورئان)ی پیرۆز هه‌ر هه‌مووی له‌ناو یه‌ك (مصحف) دا بێت‌و جگه له‌وه هیچ نوسخه‌یه‌كی تر نه‌بێت ئه‌وه سوێند ده‌ڵێم: كه هیچی به‌سه‌ر دانایه‌ت، چونكه (خوا) فهرمانو به‌ڵێنی داوه به پارێزی لێ كردن‌و ده‌شی پارێزێت، به‌ڵام گه‌ر نوسخهیهكو دهیانو سه‌دانیشی لێ سوتێنرا ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه نه‌پارێزراوه.
2- كاتی خۆی (خوا)ی گه‌وره (ته‌یری أ‌بابیل)هی نارد بۆ سه‌ر ئه‌بڕه‌هه‌و له‌شكره‌كه‌ی پارێزی له (به‌یت)ی پیرۆز كرد‌و ئه‌بڕه‌هه‌و لهشكرهكهشی پێ ئیباده كردن..به‌ڵام ئه‌وه له كاتێكدابوو كه له‌سه‌ر كوڕِڕهی زه‌وی كه‌سێك نه‌بوو بڵێ: (ألله – ألله).. (خوا)ی گه‌وره له‌شكرێكی بچوك‌و كاریگهرو سامناكی ره‌وانه كرد كه دیفاعیان له ماڵه‌كه‌ی (خوا) كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ: (غپاو كغپاو السیل) موسڵمانان وه‌كو كه‌فی لێو ئاو وانه.. (خوا)ی گه‌وره بۆ هه‌نجه‌ت بڕین‌و تاقی كردنه‌وه‌یان سه‌یر ده‌كات تا چه‌نده له بڕوایهكهیان ڕاستن‌و دیفاع له پیرۆزیه‌كانی ئاینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن! به‌ڵێ: (خوا)ی گه‌وره خۆی به‌نده ناسه به‌ڵام به‌یانی كه به خزمه‌ت (خوا) گه‌یشت هیچ بیانوێكی نه‌مینێ له‌وه‌ی كه هیچ شتێك له تهمهنو سه‌رده‌می ئه‌ودا رووی نه‌دا ده‌نا ئاماده‌بوو گیانی خۆی له‌و پێناوه‌دا بۆ به‌خت بكات.
3- ئه‌گه‌ر كاغه‌زو په‌رتوك كه (قورئان)ی پیرۆزی تێدا نوسرابۆوه بێ رێزی به‌رامبه‌ر كرا‌و سوتێنرا دیسان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه‌پارێزراوه چونكه جگه له‌وه پارێزی راسته‌قینه له گۆڕانكاری (حه‌ڕفی)و (وشه‌ییه)، كه ئه‌وه‌ش به هه‌موو دونیا نه‌كراوه‌و ناكرێ كه بچوكترین گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێنن، وه ڕه‌نگه هه‌وڵی زۆریشی بۆ درابی! هه‌روه‌ها دارایی زۆریش له‌و پێناوه‌دا بۆ سه‌رف كراوه هه‌روه‌ك شه‌ونخونی زۆریشی بۆ كراوه! به‌ڵام (شوكر بۆ خودا) نه‌یانتوانیوه (بوغز‌و ڕق‌و كینه‌و) نه‌خۆشی دڵی خۆیان سارێژبكه‌ن به لهناوبردنو ته‌حریف كردنی (قورئان)، وه ئه‌و پارێزیهش به‌رده‌وامه تاوه‌كو رۆژی دوایی. |