دوێنێ سێشەممە ٢٠١٨.٩.٤ مامۆستای زانا‌و دانا‌و کەسایەتی دیاری دەڤەرى پشده‌ر و لێپرسراوی پێشووی لیژنەی فتوای قەڵادزە مامۆستا مه‌لا (سه‌عید محمد حمزە ) كۆچى دوايى كرد .... خودا لێخۆش‌بوو كهسايهتيیهكى ئاينى ناسراو بوو. له‌ده‌ستدانى ئه‌م جۆره كه‌سانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له دوای خۆی جێده‌هێلێت. لێره‌وه به ناوى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى زانايانى پشده‌ر و دۆست و براده‌رانی و به‌تایبه‌تی كه‌س و كارى مامۆستاى كۆچكردوو ده‌كه‌ين، له خوای گه‌وره داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری خانه‌واده رێزدارهكهشی بدات. انا لله وانا اليه را‌جعون |